AP ١٣٩٧ جۆزەردان ٣١ ١٣:٥٩

ترامپ: 

کۆریای باکوور ته‌رمی ۲۰۰ سه‌بازی ئه‌مریکای ڕاده‌ست کردووه‌ته‌وه‌

کۆریای باکوور ته‌رمی ۲۰۰ سه‌بازی ئه‌مریکای ڕاده‌ست کردووه‌ته‌وه‌

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی کۆماری خوازه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌یاله‌تی مینه‌ سووتا ڕایگه‌یاند: کۆریای باکوور ته‌رمی ۲۰۰ هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا ڕاده‌ست کردووه‌ته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ربژاره‌کانی کۆماری خوازه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆ کۆنگرێس له‌ شاری دێلوسی ئه‌یاله‌تی مینه‌سووتا لێدوانی دا و وتی: به‌ تازه‌یی له‌ سه‌نگاپوور گه‌ڕامه‌وه‌، کۆبوونه‌وه‌ی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ کیم ڤۆنگ ئۆن هه‌بوو.

ئه‌و زیادی کرد: زۆر که‌س بڕوایان نه‌ده‌کرد، ئه‌مه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بوو. داماڵینی کۆریای باکوور له‌ چه‌کی ناڤۆکی به‌ ئه‌نجام ده‌گات.

ترامپ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: پیۆنگ یانگ هه‌روه‌ها پاشماوه‌کانی ته‌رمی ۲۰۰ سه‌ربازی ئه‌مریکا که‌ له‌ شه‌ڕی کۆریا بێ سه‌ر شوێن بوون، ڕاده‌ستی ئێمه‌ کردووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌مریکا و کۆریای باکوور به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گۆڕینه‌وه‌ زیندانییه‌کان له‌ هه‌ر دوو لا.

News ID 19693

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha